لە هەولێر بتڵێک غازی ماڵان بە 16 هەزار دینارە
ئوسامە ئەبوبەکر
١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
بڕیار محەمەد، پەیامنێری کوردسات نیوز
دوای هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، نرخی غازی ماڵان لە هەولێر بەرزبووەتەوە.
بڕیار محەمەد، پەیامنێری کوردسات نیوز لە هەولێر: دوای ئەوەی هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، نرخی غازی ماڵان بەرزبووەتەوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشدا، پێشتر نرخی بتڵێک غازی ماڵان بە 13 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا بووەتە 16 هەزار دینار، هەروەها غازی ئۆتۆمبێلیش هەر لیترێک نزیکەی 300 دینار زیادیکردووە.
"پارێزگای هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەو شارە باسیان لەوەدەکرد برێکی زۆری غازی یەدەگ هەیە، بەڵام نرخی غاز زیادیکردووە و فرۆشیارەکانیش دەڵێن نرخەکان لە دەستی ئێمەدا نین"، بڕیار محەمەد وادەڵێت.


