نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە رێژەی زیاتر لە %6 دابەزی
محەمەد رزگار
٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردهوه، بەهۆی بەرەوەپێشچوونی دیپلۆماسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نرخەکانی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین، لە ئێستاشدا نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت بە 106 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئاژانسی فرانس پرێس ئاشکرایکرد، هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ دروستبوونی ئومێد بەرانبەر بەدیهێنانی پێشڕەویی دیپلۆماسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەش دوای ئەوەی چەندین راپۆرتی رۆژنامەوانی ئاماژەیان بە هەوڵەکانی واشنتۆن و تاران کرد بۆ لەپێشینەدان بە دیالۆگ و دانوستان بەرانبەر ئاڵۆزبوونی زیاتری رەوشەکە.
بەپێی ئاژانسەکە، نرخى یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ بە ڕێژەی %6 دابەزی و گەیشتە 106 دۆلار، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکیش بە رێژەی %6دابەزی و گەیشتە 97 دۆلار.


