نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهان و هەرێمی كوردستان دابەزی
٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهان و هەرێمی كوردستان دابەزی و سەندیكای زێڕنگەرانیش هۆكارەكەی بۆ پێشهاتە سیاسییە نێودەوڵەتییەكان دەگەڕێنێتەوە.
هەندرێن وەرتی سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای زێڕنگەرانی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ كوردسات نیوز وتی، دابەزینی نرخەكان راستەوخۆ پەیوەستن بە بازاڕی جیهانیی و ئەو پێشهاتە سیاسی و ئابوورییانەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی رودەدەن.
وتیشی، روداوە نێودەوڵەتییەكان راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ كاریگەرییان لەسەر نرخی زێڕ هەیە، داواشی لە هاووڵاتیان كرد لە كاتی مامەڵەكردن و كڕین و فرۆشتنی زێڕدا بە وریایی و ئاگادارییەوە هەنگاو بنێن، بۆئەوەی لە ئەگەری ناجێگیریی نرخەكاندا زیان نەكەن.
نرخی زێڕ لە هەولێر
نرخی داندراو لەلایەن سەندیکای زێڕنگران
ئەمڕۆ
یەک ئۆنسی زێڕ=3875$
نرخی فرۆشتن
مسقاڵێک زێڕ عەیار 22=977,000
مسقاڵێک زێڕ عەیار 21=933,000
مسقاڵێک زێڕعەیار 18=800,000
مسقاڵێک زێڕعەیار 14=622,000
مسقاڵێک زێڕعەیار 12=533,000
مسقاڵێک زێڕعەیار 9=400,000


