نرخی نەوت بەرزە
بڵند
٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نزمبونەوەیان تۆمار کرد، نەوتی برێنت لە سەرو 114 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشممە، بەهۆی گرژییەکانەوە نرخی نەوت بەردەوامە لە ناجێگیرییەکەی و بەراورد بە دوێنی نزمبوەتەوە؛ لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 114 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 101 دۆلار و 40 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.


