بلومبرغ: واشنتۆن دەیەوێت لانیکەم 100 ملیۆن بەرمیل نەوتی تر بخرێتە بازاڕەوە
سەوسەن سەید
٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
بەپێی ئاژانسی هەواڵی بلومبرغ، ئەمریکا بە وڵاتانی ئەندام لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی راگەیاندووە، کە پلانە ئێستاکان بۆ کێشانەوە لە کۆگا نەوتییەکان لە حاڵەتە لەناکاوەکاندا، بەس نییە بۆ کۆنتڕۆڵکردن و رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخەکانی سووتەمەنی.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە بەرپرسە ئەمریکییەکان، لە کاتی بەشداریکردنیان لە کۆبوونەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە لە پاریس، تا ئێستا پێشنیارێکی رەسمیان سەبارەت بەو روشوێنانەی پێویستە بگیرێنەبەر پێشکەش نەکردووە، بەڵام بە شێوازێکی رەسمی کار دەکەن بۆ پاڵنەرێک بەرەو پابەندبوونێکی زیاتر کە کەمتر نەبێت لە 100 ملیۆن بەرمیل نەوت.


