کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی: فرۆشتنی رۆژانەی نەوتی هەرێم، 28 هەزار بەرمیلی تێپەڕاندوە
بڵند
١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
کۆمپانیای "دی ئێن ئۆ"ـی نەرویجی رایگەیاند، فرۆشتنی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا بۆ نزیکەی دوو هێندە زیادی کردووە و گەیشتووەتە 28 هەزار و 58 بەرمیل لە رۆژێکدا.
کۆمپانیای "دی ئێن ئۆ"ـی نەرویجی رایگەیاند، بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم لە چارەكی سێیەم بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە و بەراورد بە چارەکی دووەمی ئەمساڵ، لە 273 بەرمیلی رۆژانەوە گەیشتوەتە 54 هەزار و914 بەرمیل.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردوە، بەراورد بە هەمان کاتی ساڵی 2025، کە 14 هەزار و 449 بەرمیلی رۆژانەبووە، بە نزیکەی بەرهەمهێنان گەیشتوەتە دوو هێندە و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی فرۆشراویش لە هەرێم لە 31.2 دۆلارەوە بۆ 38.5 دۆلار بەرزبوەتەوە.
هاوکات تێکڕای بەرهەمهێنانی گشتیی لە هەردوو کێڵگەی تاوکی و پێشخابور زیادی کردووە بۆ 73 هەزار و 219 بەرمیل لە رۆژێکدا.


