سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر نوێترین نرخەکانی زێڕی بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە، کە تێیدا نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتووەتە 970 هەزار دینار.

بەپێی نرخەکانی سەندیکای زێڕنگەران لە هەولێر، ئەمڕۆ، نرخی یەک ئۆنسەی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 121 دۆلار دیاری کراوە.

نرخی فرۆشتنی جۆرەکانی زێڕ لە بازاڕدا بەم شێوەیەیە:

مسقاڵێک زێڕی عەیار 22: 1,015,000 دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیار 21: 970,000 دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیار 18: 831,000 دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیار 14: 646,000 دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیار 12: 554,000 دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیار 9: 415,000 دینار

سەندیکای زێڕنگەران ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر گۆڕانکارییەک له نرخەكان پەيوەستە بە بەهاى بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەى دۆلار لە بازاڕەكانى هەرێمی کوردستان و كردنەوەى بۆرسەكانى جيهان گۆڕانکاریەکان بەردەوام  دەبێت.