بانکی ناوەندیی عیراق سەبارەت بە دەستکاریکردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "لە بەرژەوەندی هاووڵاتیاندایە".
 
بانكی ناوەندیی عیراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: دەستكاریكردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار لە بەرژەوەندی هاووڵاتیاندایە و كەرتی تایبەت دەجوڵێنێت.
 
بانكی ناوەندیی عیراق دەشڵێت: دەستكاریكردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار لە چوارچێوەی چاكسازییە ئابورییەكاندایە.
 
ئەمە لەکاتێکدایە کە نرخی 100 دۆلار لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 بە 150 هەزار دینار جێگیرکراوە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی بەهای دینار بەرانبەر دۆلاری ئەمریکی زۆر دابەزێت و لە ئێستادا 100 دۆلاری ئەمریکی بەرانبەر بە 166 هەزار و 300 دیناری عیراق مامەڵەی پێوەدەکرێت.