ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە: بڕیاری ئازادکردنی نەوتی یەدەگ نرخەکانی هێنایه خوارەوە
بڵند
٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە رایگەیاند، کە بەهۆی بڕیاری ئازادکردنی 100 ملیۆن بەرمیل نەوت لە یەدەگی ستراتیجی، نرخەکانی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕوویان لە دابەزین کردووە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، فاتح بیرۆڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە (IEA)، ئاشکرای کرد کە ئازادکردنی ئەو بڕە گەورەیەی نەوت شوێنپەنجەی خۆی جێهێشتووە و راستەوخۆ بووەتە هۆی دەستپێکردنی ئاڕاستەی دابەزینی نرخەکان.
هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دووپاتی کردەوە کە وڵاتانی ئەوروپا رەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر ئازادکردنی بڕێکی بەرچاو لە سووتەمەنی و گازۆیل لە یەدەگی ستراتیجی وڵاتەکانیان، جەختیشیکردەوە؛ بڕیارەکەی ئەوروپا دەستبەجێ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەم رێکارە هەوبەشەی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا بۆ ئازادکردنی سوتەمەنی لە یەدەگە ستراتیجییەکان وەک کارتێکی گوشار و بژاردەیەکی سەرەکی بەکاردێت بۆ راگرتنی هاوسەنگی بازاڕ و رێگریگرتن لە بەرزبوونەوەی زۆرتری بەردەوامی نرخەکان.


