چین لە هاوردەکردنی زێڕدا، ریکۆردێکی پێوانەی تۆمار کرد و تا مانگی هەشتی ئەمساڵ زیاتر لە هەزار تۆن زێڕی هاوردەکردوە.

 پێگەی بلومبێرگ بڵاویکردوەتەوە، لە دوای بەهێزبونی بەهای یوانی چینی، چین زێڕی زیاتری هاوردەکردوە بە مەبەستی هێشتنەوەی بەهای دراوی وڵاتەکەی.

بە گوێرەی زانیارییەکانی بلومبێرگ،  کۆی هاوردەکردنی زێڕ لە هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا هەزار تۆنی تێپەڕاندووە و لە چاو ساڵی پاردا رێژەکە زیاتر بووە.

شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە داواکاریی بەرز بۆ وەبەرهێنان، سەقامگیریی بەهای یوان و بەردەوامیی کڕینی زێڕ لەلایەن بانکە ناوەندییەکەی چینەوە هۆکاری زۆری هاوردەکردنی کانزاکەن لەلایەن وڵاتی چینەوە.