عیراق لە پلەی نۆیەمدایە لە هەناردەکردنی نەوت بۆ ئەمریکا
سەوسەن سەید
٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا (EIA) ئاشکرای کرد کە دوای هەفتەیەک لە تۆمارکردنی ئاستی "سفر"، هەناردەکردنی نەوتی خاوی عیراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا دەستی پێکردووەتەوە و گەیشتووەتە تێکڕای 38 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
بەپێی ئامارەکان، عیراق لە ریزبەندی نۆیەمینی گەورەترین دابینکەرانی نەوتی خاو بۆ ئەمریکا هاتووە لەو ماوەیەدا.
لە بەرانبەردا، کەنەدا بە کۆنترۆڵکردنی تەواوەتیی پێشەنگی ریزبەندییەکە سەرووی لیستەکەی گرتووە بە تێکڕای4.011 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.
ریزبەندیی وڵاتانی هەناردەکار بۆ ئەمریکا لەو هەفتەیەدا بەم شێوەیە بووە:
_کەنەدا: 4.011 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا
_فەنزوێلا: 598 هەزار بەرمیل
_سعودییە: 379 هەزار بەرمیل
_مەکسیک: 210 هەزار بەرمیل
_بەڕازیل: 137 هەزار بەرمیل
_کۆلۆمبیا: 111 هەزار بەرمیل
_ئیکوادۆر: 101 هەزار بەرمیل
_نەیجیریا: 71هەزار بەرمیل
_عیراق: 38 هەزار بەرمیل
_لیبیا: 1.000 بەرمیل لە رۆژێکدا
ئەم ژمارانە دەریدەخەن کە پاڵاوگە ئەمریکییەکان بۆ دابینکردنی بەشە هەرە گەورەی پێداویستییەکانیان لە نەوتی خاو، نزیکەی بە تەواوەتی پشتیان بە هاوردەکردن لە کەنەدابەستووە لە بەراورد لەگەڵ بڕە جیاواز و بپچڕپچڕەکانی تری وڵاتانی بەرهەمهێنەر لە سەرانسەری جیهاندا.


