نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە رێژەی %3 بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 90 دۆلاری تێپەڕاند.

هاوکات لەگەڵ نەوتی برێنتدا، نرخی نەوتی خاوی تێکساسی ئەمریکیش بەرزبووەوە و گەیشتە سەروو 85 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لە ئێستادا بازاڕە جیهانییەکان بە وردی چاودێری پێشهاتە ئەمنییەکان دەکەن، بە تایبەت کە هەر دەستکەوتنێک لە جووڵەی کەشتیگەلی نەوتدەرهێنەرەکان لە ناوچەی کەنداو کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر نرخەکان دەبێت.

ئەم بەرزبوونەوە خێرایەی نرخەکان دوای ئەوە هات کە گرژییە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئێران لە ناوچەکەدا توندتر بوونەوە، ئەمەش نیگەرانییەکی زۆری لای وەبەرهێنەران دروستکردووە کە بێت و پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی گەروی هورمزەوە رووبەڕووی پەککەوتن یان ئاستەنگ ببێتەوە.