رۆژانە 50 لیتر بەنزینی 750 دیناری لە قەزای دوکان دابەشدەکرێت
سام
٣٠ی ئابی ٢٠٢٦
لە قەزای دوکان، رۆژانە 50 لیتر بەنزین بە نرخی 750 دیناری دابەشدەکرێت و لە سەعات 7ـی بەیانییەوە شۆفێران دەتوانن وەریبگرن.
قائیمقامیەتی قەزای دوکان رایگەیاندووە: لەپێناو خزمەتکردن و دابینکردنی پێداویستیی هاووڵاتییان، لە رۆژانی داهاتوودا بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک تەنها بڕی 50 لیتر بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی بەنرخی 750 دینار دابەش دەکرێت.
قائیمقامیەتی دوکان دەشڵێت: بەبڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، پێدانی بەنزین تەنها لەسەنتەری قەزاکان دابەش دەکرێت و لەئێستادا هیچ بڕیارێک نیە بۆ ناحیەکان، تێکردنی بەنزین بە دەبە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە، هەرکەسێکیش ئەو کارە بکات، رووبەڕووی رێکاری توندی یاسایی دەبێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی قائیمقامیەتی قەزای دوکان، رۆژانە دابەشکردنی بەنزین لە سەعات 7ـی بەیانی بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی بڕی بەنزینی دیارکراو کۆتایی دێت.


