سبەینێ موچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت.

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە: رۆژی یەکشەممە 30ـی 8ـی 2026، دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی حەوتی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت.

دارایی هەرێم دەشڵێت: هاوکات لەهەمان کاتدا دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی حەوتی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لەدوای ( 1ـی 7ـی 2024) بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.