سروە عەبدولواحید: سەرۆک وەزیرانی عیراق دڵنیایی داوە لە دابینکردنی تەواوەتی موچەی ئەمساڵ
محەمەد رزگار
٢٧ی ئابی ٢٠٢٦
وەزیری ژینگەی عیراق ئاشکرای دەکات، وەزیری نەوت ئامادەیە پشکی 50 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم بگەڕێنێتەوە و هاوکاریی سوتەمەنی پێشکەش بکات، هاوکات دڵنیایی دەدات کە موچەی ئەمساڵ و ساڵی داهاتووی موچەخۆران پارێزراوە.
سروە عەبدولواحید، وەزیری ژینگەی عیراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە کێشەی سوتەمەنی لە هەرێم رایگەیاند، وەزیری نەوتی عیراق ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ئەوە پشکی هەرێم 50 هەزار بەرمیل نەوتەکە بگەڕێنێتەوە و لەبەرانبەردا بەغدادیش بە هەمان شێوەی پارێزگاکانی تری عیراق هاوکاری هەرێم بکات.
وتیشی، سەبارەت بەو پرسە تا ئێستا گفتوگۆکان لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێم بەردەوامە.
سەبارەت بە موچەی موچەخۆران وەزیری ژینگە ئاماژەی بەوەکرد، هەموو جارێک سەرۆک وەزیرانی عیراق دڵنیایی داوە لە خەرجکردنی تەواوەتی موچەی ئەمساڵی فەرمانبەران و موچەخۆران.
سروە عەبدولواحید ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ساڵی داهاتوو یاسای بودجە دەبێت و یەکەم بڕگەش لە لەو یاسایەدا جێگەی دەکرێتەوە موچەی موچەخۆرانە و مافەکانیان پارێزراو دەبێت.


