سیڤان بەرزنجی: دوای 31ـی ئاب موچە بە کاش دابەشناکرێت
سام
٢٦ی ئابی ٢٠٢٦
سەرپەرشتیاری ناو تۆمارکردن لەپرۆژەی 'هەژماری من' هۆشداری بە موچەخۆران دەدات و دەڵێت: دوای 31ـی ئاب موچە دابەشکردن بە کاش نامێنێت.
سیڤان بەرزنجی، سەرپەرشتیاری ناو تۆمارکردن لەپرۆژەی 'هەژماری من' بە کوردسات نیوزی راگەیاند: تا ئێستا زیاتر لە 97٪ـی موچەخۆرانی هەرێم خۆیان لە 'هەژماری من' تۆمار کردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە: رێککەوتنێک هەیە لە نێوان حکومەتی هەرێم و عیراقدا کە دوای 31ـی ئاب موچە تەنها لە رێگەی 'هەژماری من' و بە دیجیتاڵی دابەش دەکرێت.
سیڤان بەرزنجی باس لە ئامێرەکانی راکێشانی پارە (ATM) دەکات و دەڵێت: زیاتر لە 720 ئامێرمان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان داناوە و ئامانجمانە ئەو ژمارەیە زیاتر بکەین، بەپێی رێنمایی بانکی ناوەندیی عیراقیش دەبێت بۆ هەر هەزار موچەخۆرێک ئامێرێکی راکێشانی پارە دابین بکرێت.
سەرپەرشتیاری ناو تۆمارکردن لەپرۆژەی 'هەژماری من' ئەوەشی خستەڕوو: لە ئێستادا گواستنەوەی بانکەکان کارا نییە، بەڵام لە داهاتوودا کارا دەبێت.


