وەزارەتی کارەبا: داشکاندن تەنها بۆ قەرزی پێش پڕۆژەی روناکییە
سام
٢٣ی ئابی ٢٠٢٦
وەزارەتی کارەبا سەبارەی بە داشکاندن بۆ قەرزی پێش پڕۆژەی رونکای راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت کەمتر لە 20 رۆژی ماوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاندووە: سەبارەت بەو پرسیارانەی دەربارەی داشکاندنی قەرزی کۆنی کارەبای پێش روناکی بڵاوبوونەتەوە، ئەم داشکاندنە تەنها بۆ قەرزی پێش پڕۆژەی روناکییە و پسوڵەی مانگانەی کارەبای روناکی ناگرێتەوە، جێگای باسە کە قەرزی کۆنی پێش روناکی ئەو قەرزانە دەگرێتەوە کە هاوبەشانی کارەبا لەسەریان مابوو پێش ئەوەی پرۆژەی روناکی بگات بە ناوچەکانییان.
وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەداوە: لەئێستادا پسوڵەی مانگانەی روناکی هیچ داشکاندنێکی لەسەر نییە و دەبێت لەماوەی 50 رۆژ لەدوای دەرچوونی پسوولەکە بدرێت بەشێوەیەکی ئاسایی.
وەزارەتی کارەبا جەخت دەکاتەوە، داشکاندنی سەر قەرزی کۆنی پێش روناکی کەمتر لە 20 رۆژی ماوه، وەزارەتی کارەبا هانی هاوبەشانی کارەبا دەدات لەوەی قەرزە کۆنەکانییان بدەنەوە.


