بەنزینی 750 دیناری لە چەمچەماڵ دابەش دەکرێت
ئوسامە ئەبوبەکر عەلی
٢٢ی ئابی ٢٠٢٦
بەنزینی 750 دیناری لە بەنزینخانەی 'چۆمان' لە چەمچەماڵ دابەش دەکرێت.
قائیمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاندووە: ئەمڕۆ شەممە بەنزینی 750 دیناری پاڵپشتیکراو دابەشدەکرێت.
قائیمقامییەتی چەمچەماڵ دەشڵێت، لە بەنزینخانەی چۆمان لەسەر رێگای چەمچەماڵ - تەکیە خوار پردی شەهید مامە ریشە، بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت و بەردەوام دەبێت.



