ئیسماعیل بەقائی: شەڕی ئابوریی ئەمریكا پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكانە
لازیا عەلی
٢٢ی ئابی ٢٠٢٦
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، شەڕی ئابووریی ئەمریكا دژی ولاتەكەی بە پێشێلكردنی یاساكانی نەتەوە یەكگرتووەكان لەقەڵەم دەدات.
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند، ئەو جەنگە ئابوورییەی ئەمریكا پلانی بۆ دادەڕێژێت، پێشێلكردنی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتییەكانە.
راشیگەیاند، نابێت هیچ وڵاتێك فشار بخاتە سەر بانك و كۆمپانیاكانی وڵاتانی تر بۆ ئەوەی دەستبەرداری بازرگانی رەسمی بن لەگەڵ ئێران، چونكە ئەمە پێچەوانەی یاسای نەتەوە یەكگرتووەكانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، گەمارۆدانی بەندەرەكان و سەپاندنی سزای لاوەكی، سەروەری وڵاتانی تر دەخاتە ژێر پرسیار و رەوشێكی مەترسیدار دروست دەكات، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: ئەم جۆرە رەفتارانە هەڕەشەی گەڕانەوە بۆ داگیركاری كلاسیكی سەردەمی كۆن دەكەن.


