چین بەردەوامە لە شکاندنی ریکۆردەکان و  لە حەوت مانگی یەکەمی 2026دا زیاتر لە 2.35 ملیار تۆن کەلوپەلی لەڕێگەی هێڵی ئاسنینەوە گواستوەتەوە  و بەمەش بەراورد با سەڵای پار رێژەکە زیادی کردوە

کۆمپانیای دەوڵەتیی رێگەی ئاسنی چین رایگەیاند،  لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، تۆڕی شەمەندەفەری وڵاتەکە توانیویەتی 2.35 ملیار تۆن کەلوپەل بگوازێتەوە، کە ئەمەش بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بە رێژەی 07٪زیادی کردووە.

 لێپرسراوانی کۆمپانیاکە ئاماژەیان بەوە داوە، کە ئەم هەنگاوە رۆڵێکی کاریگەری هەیە لە کەمکردنەوەی تێچوی لوجستیکی و پاراستنی سەقامگیری و گەشەی چالاکییە ئابورییەکانی وڵات.

 لە لایەکی ترەوە، تێکڕای بارکردنی رۆژانەی شەمەندەفەرەکان گەیشتوەتە 187هەزار واگۆن، کە ئەوەش بەراورد بە ساڵی رابردوو بەڕێژەی 2.1٪ زیادی کردووە.

 لە نێو ئەو کەلوپەلانەی گوازراونەتەوە، خەڵوزی بەردین لە پلەی یەکەمدا بووە بە بڕی 1.22 ملیار تۆن، کە 813 ملیۆن تۆنی تایبەت بووە بە خەڵوزی گەرمی.

سەبارەت بە گواستنەوەی نێودەوڵەتیش، لەم ماوەیەدا شەمەندەفەرە بارهەڵگرەکانی نێوان چین و ئەوروپا 12 هەزار و 988 گەشتیان ئەنجامداوە، کە بەرزبونەوەی بەرچاوی بەڕێژەی 17.6٪ بەخۆیەوە بینیوە.