یەک ئۆنسە زێڕ چوار هەزار و 500 دۆلاری تێپەڕاند
بڵند
٢١ی ئابی ٢٠٢٦
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 30 دۆلار بەرزبووەوە و زێری عەیارە 21یش لە بارزاڕەکانی هەرێم نزیک دەبێتەوە لە ملیۆنێک دینار.
ئەمڕۆ هەینی، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 554 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ پێنجشەممە، هەمان کات نرخی ئۆنسەیەک زێڕ چوار هەزار و 521 دۆلار بوو.
نرخی زێڕ بەراورد بە چەند مانگی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و شارەزایانی ئابورییش، پێشبینیی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکەی دەکەن لەمساڵدا.
لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەدەکرێت:
زێڕی عەیار 21 به 979 هەزار دینار
زێڕی عەیار 18 به 839 هەزار دینار
زێڕی عەیار 22 به ملیۆنێک و 26 هەزار دینار
زێڕی عەیار 24 به ملیۆنێک و 119 هەزار دینار


