نەوت لە سەرو 93 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت
بڵند
٢١ی ئابی ٢٠٢٦
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش کەمێک نزم بونەوەیان تۆمار کرد، بەرمیلێک نەوتی برێنت لە سەرو 90دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی گرژییەکانەوە نرخی نەوت بە ناجێگیری ماوەتەوە، لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 93 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 86 دۆلار و 26سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.


