وەزارەتی دارایی و ئابوری دۆسیەی فەرمانبەرانی رێکخراوەکانی یەکلایی کردەوە و تەواوی مافەکانی راژەی شارستانی و خانەنشینییان پێەبەخشرا.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان گشتاندنێکی رەسمیی بە ئیمزای وەزیری دارایی و ئابوری دەرکرد، کە تێیدا دۆسیەی فەرمانبەرانی رێکخراوەکانی بە یەکجاری یەکلایی کردەوە و تەواوی مافەکانی راژەی شارستانی و خانەنشینییان پێدەبەخشێت.

بەپێی بڕیارەکە، فەرمانبەرانی رێکخراوەکان لەمەودوا لە تەواوی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا وەک فەرمانبەری ئاسایی و میلاکی هەمیشەیی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

هەروەها هاوشێوەی فەرمانبەرانی تری راژەی شارستانی بەپێی یاسای خانەنشینیی بەرکار لە هەرێمی کوردستان، تەواوی مافە یاسایی، کارگێڕی، دارایی و خانەنشینییەکانیان بۆ دەستەبەر دەکرێت.