نەوزاد كامیل: عیراق بڕی زیاتر لە 58 ملیار و 633 ملیۆن دیناری بۆ جوتیارانی هەرێم خەرجكرد
هادی
١٩ی ئابی ٢٠٢٦
عیراق بڕی زیاتر لە 58 ملیار و 633 ملیۆن دیناری بۆ جوتیارانی هەرێم خەرجكرد.
نەوزاد كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم بە كوردسات نیوزی راگەیاند، حكومەتی عیراق بڕیاریداوە بە خەرجكردنی 350 ملیار دیناری بۆ شایستەی دارایی جووتیارانی ساڵی 2025، لەو بڕەش 58 ملیار و 633 ملیۆن و 889 هەزار دیناری بۆ جووتیارانی هەرێمی كوردستان تەرخانكراوە.
وتیشی، 21 ملیار و 908 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای سلێمانی و 19 ملیار و 726 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای هەولێر و 16 ملیار و 999 ملیۆن دیناری بۆ پارێزگای دهۆك تەرخانكراوە.


