عیراق بڕیاریدا رێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیا جیهانییەكان بكات بۆ هەناردەكردنی نەوت
١٩ی ئابی ٢٠٢٦
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رەزامەندیی دەربڕی لەسەر پلانی هەناردەكردنی نەوتی خاوی عیراقی لە رێگەی ئیمزاكردنی رێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیا جیهانی و ناوخۆییەكانەوە و بە رێڕەوی جیاوازدا، بە مەڕجێك گرێبەستەكان بۆ ماوەی سێ مانگ بن و لە یەكی تشرینی یەكەمی داهاتووەوە بخرێنە بوار جێبەجێكردنەوە.
هەروەها حكومەتی عیراق دەسەڵاتی بەخشییە باسم محەمەد، وەزیری نەوتی عیراق، بۆ كاركردن لەسەر زیادكردنی تواناكانی هەناردەكردنی نەوتی خاو لە رێگەی رێڕەوی گواستنەوەی نوێ، هەروەها دەسەڵاتی نوێكردنەوەی ئەو گرێبەستانەشی پێدراوە.


