وەزارەتی نەوت: لە عیراق هیچ قەیرانێکی دابینکردنــی بەنزین بوونـی نییە
١٨ی ئابی ٢٠٢٦
وتەبێژی وەزارەتی نەوت رایگەیاند، لە عیراق هیچ قەیرانێك بۆ دابینكردنی بەنزین نییە و كێشەكە بە تەواوی كۆنتڕۆڵكراوە.
سەلیم ریكابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، هاوسەنگی نێوان بەرهەمهێنان و بەكاربردن كۆنتڕۆڵكراوە، كێشەی كەمی بەنزین لە وێستگەكان چارەسەركراوە و هەمووشتێك گەڕاوەتەوە بۆ باری ئاسایی خۆی.
جەختی لەوەشكردوەتەوە، هیچ قەیرانێكی لە دابینكردنی بەنزیندا نییە و رەوشەكە بە تەواوی كۆنتڕۆڵكراوە، كۆمپانیاكان بەردەوامن لە كاركردن بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی و زیادكردنی ڕێژەی بەرهەمهێنان.


