نەوت لە سەرو 91 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت
بڵند
١٨ی ئابی ٢٠٢٦
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمار کرد، بەرمیلێک نەوتی برێنت لە سەرو 90دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەهۆی گرژییەکانەوە نرخی نەوت بە ناجێگیری ماوەتەوە، لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 91 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 85 دۆلار و 24سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.


