حكومەتی عیراق: پڕۆژەی بە ئەلیكترۆنیكردن لە دەروازە سنوریەكانی هەرێم جێبەجێ دەكرێت
کەژان
١٧ی ئابی ٢٠٢٦
حكومەتی عیراق بە نیازە لە كۆتایی ئەمساڵدا بە ئەلیكترۆنیكرنی دەروازەسنورییەكانی هەرێم و داخستنی دەروازە نایاساییەكان جێبەجێ بكات.
سامر قاسم، سەرۆكی دەستەی گشتیی گومرگی حكومەتی عیراق رایگەیاند، بەرەو دەستپێكردنی پڕۆژەیەكی فراوان بۆ بەئەلیكترۆنیكردنی دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان هەنگاو دەنێن، ئەمەش وەك بەشێك لەو ڕێكارانەی كە ئامانجیان بەهێزكردن و كۆنتڕۆڵكردنی داهاتی گومركی و رێگریكردنە لە بەفیڕۆچوونی سامان و داهاتی گشتی.
وتیشی: پلانیان هەیە بۆ داخستنی دەروازە سنوورییە نایاساییەكانی هەرێمی كوردستان، هەروەها ئەو دۆسییانە لەگەل هەرێمی كوردستان رێككەوتنی لەسەر كراوە.
وتیشی، پڕۆژەی بەئەلكترۆنیكردنی دەروازە سنورییەكان لە مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوودا دەستپێدەكات، بە مەرجێك تەواوكردنی سیستەمەكە لە سەرجەم دەروازەكانی هەرێمدا پێش كۆتایی ئەمساڵ كۆتایی پێبێت.


