پڕۆژەیەكی نەوتیی هاوبەشی ئەمریكی-سعودی بە بڕی پێنج ملیار دۆلار راگەیەنرا
١٢ی ئابی ٢٠٢٦
هاوپەیمانیی مێرا ئۆیلی ئەمریكی-سعودی، چوونەناوەوەی پڕۆسەكەی بۆ قۆناغی كۆتایی دیاریكردنی شوێنی دروستكردنی پڕۆژەیەكی گشتگیری نەوتی راگەیاند، وە جێگرەوەیەك بۆ گەروی هورمز.
بەپێی ئاشكراكردنی هاوپەیمانییەكە، پڕۆژەكە لە ساڵی 2029دا دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە و شوێنەكەی لە نێوان سێ وڵاتی ئەنجومەنی هاریكاریی كەنداو دیاری دەكرێت.
تێچووی گشتیی ئەو پڕۆژەیە پێنج ملیار دۆلارە و توانای پاڵاوەتنی 200 هەزار بەرمیل نەوت دەبێت لە رۆژێكدا.
پڕۆژەكە، لە 29ی تەممووزی رابردوودا ئاشكراكرا، هاوبەشییەكی ستراتیژییە لە نێوان كۆمپانیای ئەی دبلیو جی ئینتەرپڕایسی تەكساسی و كۆمپانیای پی دبلیو ئەسی سەر بە كۆمەڵەی پیشەسازیی عەبدولهادی قەحتانیی سعودیە.
سەرەڕای بڕە دیاریكراوەكەی، گرنگیی پڕۆژەكە لەوەدا كە رێڕەوێكی هەناردەكردنی ئارام بۆ بەرهەمە سەرەكییەكانی وەك دیزڵی كەم-كبریت و سووتەمەنیی فرۆكە بەڕەو بازاڕەكانی ئەمریكا، زەریایی ئەتڵەسی و ئاسیا دابین دەكات، بەمەش سەقامگیریی دابینكردنی وزە لە ناوچەكەدا مسۆگەر دەكات.


