ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردەی کردووە، دەڵێت: لەجیاتیدانانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە وەزارەتی پەروەردە راگیرا.

بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کاتێکدایە، 24 سەعات بەسەر ئەو بڕیارەیدا تێنەپەڕیوە کە تێیدا هاتبوو، "لەجیاتیدانان بە هەموو شێوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا راگیراوە".

بڕیارەکەی دوێنیی ئەنجومەنی وەزیران، هەزار کەسی بێ هیوا کرد، لەبەرئەوەی پێشتر رایگەیاندبوو کە، "پرۆسەی لەجیاتی دانان بۆ گرێبەستەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە دەست بەکارنەبون ئەنجام دەدرێت".