وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای لەسەر هێڵی ئاسمانی فلای بەغداد و دوو هێڵی تری فڕۆكەوانی سەر بە سوپای پاسداران هەڵگرت.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سزا سەپێنراوەكانی سەر هێڵی ئاسمانیی فلای بەغداد و ماهان و بۆینگ 737 هەڵگرتووە دوای ئەوەی گۆڕانكاری لە هەڵسوكەوتیان بەدیكرا و هەرسێ هێڵەكەشی بە سەر بە سوپای پاسداران وەسفكردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی بەدواداچوونی بۆ ئەو سێ هێڵە ئاسمانییە كردووە و ئێستا بەشێوەیەكن ئەمریكا لە هەڵسوكەوتیان رەزامەندە.

وەزارەتی گەنجینەی راشیگەیاندووە، ئەو هەنگاوە بە مانای گۆڕینی بۆچوونی ئەمریكا نییە لەسەر سیستمی ئێران و سوپای پاسداران و بڕیارەكەش پەیوەندی بە دانوستانەكانەوە نییە.

لە ساڵی 2024 وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای بەسەر هێڵی ئاسمانیی فلای بەغداد و ئەو دوو هێڵەی تردا سەپاند بە تۆمەتی پەیوەندییان بە فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران.