قائیمقامیەتی سلێمانی: قەیرانی غازی ماڵان لە سلێمانی بوونی نییە
هادی
٤ی ئابی ٢٠٢٦
قائیمقامیەتی سلێمانی جەختدەكاتەوە، قەیرانی غازی ماڵان لە سلێمانی نییە و بە كۆبۆن غاز دەدرێت بە هاووڵاتیان.
بابان ئەحمەد سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ كوردسات نیوز رایگەیاند، گرژییەكانی ئەم دواییەی ناوچەكە كاریگەری لەسەر غازی ماڵان دروست نەكردووە.
ئاماژەی بەوەشدا: ئێستا هاووڵاتیان دەتوانن لە رێگەی كۆبۆنەوە غازی ماڵان بە دەستبهێنن.


