هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران نرخی نەوتیان بەرزکردەوە
بڵند
٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و دوای هێرشەکانی ئەمڕۆی ئێران و ئیسرائیل نرخەکەی گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش 4٪ نرخەکەیان بەرزبوەتەوە و بەرمیلێک نەوتی برێنت لە سەرو 97 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە و بەردەوامی داخستنی گەروی هورمز، هەروەها هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئێران و ئەمریکا بۆسەر یەکتری، نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەرچاوی تۆمارکرد بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ.
لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 97 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 45دۆلار و 50 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.


