دووەم کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ئابوریی دێڵفی لە سلێمانی بەردەوامە
ساکۆ
٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
دووەمین کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی ئابوریی دێڵفی لە شاری سلێمانی بەردەوامە و تائێستا بەشێک لە سەرکردە و کەسایەتییە سیاسییەکانی وڵاتانی دەرەوە و عیراق و هەرێمی کوردستان وتاری خۆیان پێشکەش کردووە و گرنگترینیشان ئەمانەن:
- سیمیۆن جی. تسۆمۆکۆس، دامەزرێنەر و سەرۆکی ئابوریی دێڵفیی یۆنان
- هاری تیۆهاریس، جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان
- نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق
- ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا
- کیریل پێتقۆڤ، سەرۆک وەزیرانی پێشووی بولگاریا
- نیکۆلاس ستێرگیۆلاس، کونسوڵی گشتیی یۆنان لە هەرێمی کوردستان
لە دەستپێکدا سیمۆن سۆمۆکۆس، بەڕێوەبەر و دامەزرێنەری کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی لە سلێمانییەوە رایگەیاند، ئەمڕۆ رۆژێكی مێژووییە كە هەمومان لێرە كۆبوینەتەوە، سلێمانی و هەرێمی کوردستان پێگەیەکی ناوازەیان هەیە، لە ئەمڕۆ و سبەینێ بابەتی زۆر گرنگ باسدەکرێت.


لە دواتریشدا، نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عیراق رایگەیاند: سوپاسی سلێمانی دەکەم بۆ پێشوازیکردن لە کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی

لەدوای سەرۆک کۆماری عیراقیش، ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا، لە کاتی پێشکەشکردنی وتارەکەیدا، بە کوردی سڵاوی لە ئامادەبووان کرد و رایگەیاند: ناوچەكە پێویستی بە رێككەوتن و چوارچێوەیەكی ئاسایشی هەیە.

لەلایەکی دیکەشەوە، کیریل پیتکۆڤ، سەرۆک وەزیرانی پێشووی بولگاریا وتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا ئاماژەی بەوەدا: کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی گرنگیی خۆی هەیە و وادەکات گەلان هاوبەشی زیاتریان هەبێت.



