داهاتی نانەوتی رەوانەی بەغداد کرا
بڵند
٢٥ی ئایاری ٢٠٢٦
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بۆ مانگی پێنج 50 ملیار لە داهاتی نانەوتییان خستوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عیراق، ئەمڕۆ لە هەرێم لیستی موچە رادەگەیەندرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، لەسەر بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی بۆ مانگی پێنج 50 ملیار دیناریان لە داهاتی نانەوتی خستوەتە سەر هەژماری دارایی عیراق.
دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو 50 ملیارە بە سێوای کاش خراوەتە سەر هەژماری دارایی عیراق.
پێشتریش بێستون سەلام، پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاندبوو، حکومەتی هەرێم داهاتی نانەوتی بۆ مانگی پێنج رەوانەی بەغداد کردوە و بەغدادیش موجچەی فەرمانبەرانی هەرێمی خستوەتە سەر هەژماری دارایی هەرێم و ئەمڕۆ لیستی موچە رادەگەیەندرێت.



