نرخی نەوت دابەزی
بڵند
٢٥ی ئایاری ٢٠٢٦
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نزمبونەوەیان تۆمار کرد و بەرمیلێک نەوتی برێنت لە خوار 100 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرەڕای گرژییەکانی ناوچەکەوە و داخستنی گەروی هورمز، نرخی نەوت کەمێک دابەزی بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 97 دۆلار و95 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 91دۆلار و یەک سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.



