ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەیەوێت پرۆژەیاسای نەوت و غاز بخاتە بەرنامەی كارەوە و پەرلەمانتارێكیش دەڵێت، رێككەوتنی سیاسی هەیە بۆ تێپەڕاندنی.

عادل مەحلاوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە، بەمنزیكانە پرۆژەیاسای نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەران دەخرێتە بەرنامەی كارەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لایەنە سیاسییەكان رێككەوتوون لەسەر تێپەراندنی.

ئاشكراشیكردووە، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئامادەیی دەربڕیوە هاوكار بێت بۆ تێپەڕاندنی یاسا گرنگەكان بەتایبەتیش ئەو یاسایانەی كاریگەرییان لەسەر ئابوری و خزمەتگوزاری هەیە، ئەنجومەنی نوێنەرانیش پلانی هەیە لە ماوەی داهاتوودا كار بكات بۆ خستنەڕووی كۆمەڵێك یاسای خزمەتگوزاری و ئابوری بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران.

ئەو پەرمانتارە ئاشكراشیكردووە، پرۆژەیاسای نەوت و غاز گرنگییەكی زۆری دەبێت و  پانتاییەكی فراوانتر دەداتە پارێزگاكان بۆ بەڕێوەبردنی كاروبارەكانیان و رۆڵی دەبێت لە رێكخستنی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی عیراق و ئەو پارێزگایانەی نەوت بەرهەمدەهێنن.