داتاكانی بانكی ناوەندی عیراقی دەریدەخەن، دراو و یەدەگی بیانی بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە، هۆكارەكەشی بۆ كەمبوونەوەی داهاتی نەوت دەگەڕێندرێتەوە.

بەپێی  شیكارە رەسمییەكان، كۆی گشتی دراوی بیانی لە بانكی ناوەندیی عیراق لە 125 ترلیۆن و 614 ملیار دیناری عیراقییەوە لە 23ی مانگی نیسانی رابردوو، بۆ 123 ترلیۆن و 269 ملیار دینار لە كۆتایی ئەو مانگەدا دابەزیوە، واتە قەبارەی زیانەكە لە ماوەی یەك هەفتەدا دوو ترلیۆن و 345 ملیار دینار بووە لە دراوی بیانی عیراق.

چاودێرانیش پێیان وایە ئەو دابەزینە لە كاتێكی زۆر هەستیاردا دێت، چونكە مەترسییەكان لەسەر كەمبوونەوەی داهاتی نەوت لە گەنجینەی عیراق بەهۆی گرژییە جیۆپۆلیتیكییەكانی ناوچەكەوە لە هەڵكشاندایە.