دوای لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، نرخی نەوت بەرزبوەوە
بڵند
١٨ی ئایاری ٢٠٢٦
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمار کرد و بەرمیلێک نەوتی برێنت لە سەرو 111 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە و داخستنی گەروی هورمز، هەڕەشە نوێیەکانی دۆناڵد ترەمپ و نەگەیشتە رێککەوتنی ئێران و ئەمریکا بۆ کردنەوەی گەروەکە، نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەرچاوی تۆمارکردوە و بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 111 دۆلار و26 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 108دۆلار و حەوت سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.



