نرخی نەوت دابەزت؛ لەسەرو 105 دۆلارەوەیە
بڵند
١٣ی ئایاری ٢٠٢٦
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش نزمبونەوەیان تۆمار کرد و بەرمیلێک نەوتی برێنت لە سەرو 108 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرەڕای گرژییەکانی ناوچەکەوە و داخستنی گەروی هورمز، نرخی نەوت کەمێک دابەزی بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 106 دۆلار و51 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 100دۆلار و 93 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.



