وەزارەتی نەوتی عیراق: ئامادەین رۆژانە سێ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە بکەین
شنیار
١٢ی ئایاری ٢٠٢٦
وەزارەتی نەوتی عیراق ئامادەیی بۆ هەناردەكردنی زیاتر لە سێ ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەگەیەنێت.
محەمەد عەبادی بریكاری وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاندووە، هەركاتێك رەوشی گەروی هورمز ئاساییی بێتەوە و كۆت و بەندەكان هەڵبگیرێن، عیراق لە روی تەكنیكییەوە ئامادەیە بۆئەوەی تەنها لە ماوەی یەك هەفتەدا هەناردەی نەوت بە بڕی سێ ملیۆن بەرمیلی رۆژانە دەستپێبكاتەوە و هەناردەی بازاڕەكانی جیهانی بكات.
وتیشی، لە ئێیستادا هەناردەی نەوت لە كێڵگەكانی كەركوكەوە لە رێی هێڵی ستراتیژی جەیهانەوە بە بڕی 200 هەزار بەرمیلی رۆژانە بەردەوامە و هەوڵیش هەیە بۆئەوەی رێگەكانی هەناردەكردنی نەوتی عیراق زیاد بكرێت بەو ئامانجەی چیتر پشت بە یەك رێگە نەبەسترێت.
رۆژی دوو شەممەش دوو كەشتیی نەوتهەڵگری گەورە كە چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی عیراقیان پێبووە، بە گەرووی هورمزدا تێپەڕین.



