سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمار کرد و بەرمیلێک نەوتی برێنت لە سەرو 105 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە  و داخستنی گەروی هورمز، نەگەیشتنە رێککەوتنی ئێران و ئەمریکا بۆ کردنەوەی گەروەکە،  نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەرچاوی تۆمارکردوە و  بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ،  بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 105 دۆلار و55 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش  بە 99 دۆلار و 96سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.