بۆ یەكەمجار لەدوای 36 ساڵ بەرهەمهێنانی نەوت لە رێكخراوی ئۆپك بۆ نزمترین ئاستی خۆی دابەزی.

ئاژانسی بلومبێرگ رایگەیاندووە، بۆ یەكەمجار لەدوای ساڵی 1990ـەوە بەرهەمهێنانی نەوت لە رێكخراوی ئۆپیك بۆ نزمترین ئاست دابەزی و رۆژانە تەنها 20 ملیۆن و 55 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنرێت.

بەپێی بلومبێرگ، ئاستی بەرهەمهێنانی ئۆپیك رۆژانە 420 هەزار بەرمیل نەوت كەمیكردووە و هۆكاری سەرەكی دەگەڕێتەوە بۆ ئاڵۆزییە سیاسییەكانی پەیوەست بە دۆسیەی ئێران و كەمبوونەوەی هەناردەی نەوت لە وڵاتانی كەنداو.


لەلایەكی ترەوە كشانەوەی ئیمارات لە ئۆپیك كاریگەریی لەسەر هاوسەنگی بەرهەمهێنان لەناو رێكخراوەكەدا دەبێت.

كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت مەترسی لەسەر دابینكردن و نرخی سوتەمەنیەكانی تر و هەڵاوسان و سستبوونی ئابوری جیهان زیاد دەكات.

سەرەڕای ئەوەش، ئۆپیك پڵەس بڕیاریداوە بۆ سەقامگیركردنی بازاڕ لە مانگی حوزەیراندا بەرهەمهێنان بە رێژەیەكی كەم زیاد بكاتەوە.