ئاژانسی ئیسنا: بەهای تمەنی ئێرانی نزمترین ئاستی مێژوویی تۆمارکرد
٢٩ی نیسانی ٢٠٢٦
ئاژانسی هەواڵی ئیسنا رایگەیاند، بەهای تمەنی ئێرانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، نزمترین ئاستی مێژوویی تۆمارکرد و گەیشتە ملیۆنێک و 810 هەزار ریاڵ بەرامبەر یەک دۆلار، بەمەش تەنها لە دوو رۆژدا 15٪ی بەهاکەی لەدەستداوە.
ئەم پاشەکشەیە دوای ماوەیەک لە جێگیری دێت و بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز هۆکارەکەی بۆ زیادبوونی خواست لەسەر دراوە بیانییەکانی وەک یۆرۆ و دەرەمی ئیماراتی دەگەڕێتەوە.
لە ئێستادا نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی ئێران لە نێوان ملیۆنێک و 760 هەزار بۆ ملیۆنێک و810 هەزار تمەندا یاری دەکات.



