سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمار کرد و بەرمیلێک نەوتی برێنت لە سەرو 105 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە  و داخستنی گەروی هورمز، نەەگشتە رێککەوتنی ئێران وئەمریکا بۆ کردنەوەی گەروەکە،  نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەرچاوی تۆمارکردوە و  بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ،  بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 109 دۆلار و53 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش  بە 97 دۆلار و 79 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.