سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمار کرد و بەرمیلێک نەوتی برێنت لە سەرو 105 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە  و داخستنی گەری هورمز،  نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەرچاوی تۆمارکردوە و  بەراورد بە هەمان کاتی دوێنێ،  بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 105 دۆلار و49 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش  بە 96 دۆلار و 12 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.