نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ڕێژەی زیاتر لە 5% بەرزبووەوە و نرخی خاوی برێنت گەیشتە 95.46 دۆلار دوای ئەوەی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا دەستیان بەسەر کەشتییەکی بارهەڵگری ئێراندا گرت و تاران وەک کاردانەوەیەک بڕیاری داخستنەوەی گەروی هورمزی دا.

ئەم ئاڵۆزییانە نیگەرانییەکی زۆری لای بازرگانان دروست کردووە سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی رێککەوتنی ئاگرەبەست و پەککەوتنی جووڵەی بازرگانی و گواستنەوەی وزە لە ناوچەکەدا.

 هاوکات نرخی زێڕ بە ڕێژەی 1٪ دابەزی و نرخی هەر ئۆنسەیەک گەیشتە4762 دۆلار ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و گۆڕانی پێشبینییەکانی بازاڕ بۆ دۆخی جیۆپۆلەتیکی ناوچەکە لە کاتێکدا هەفتەی رابردوو بەهۆی کرانەوەی گەروەکە نرخەکان روویان لە دابەزین بوو.