فاتیح بیرۆڵ: سووتەمەنی فڕۆکە لە ئەوروپا بەرەو نەمان دەچێت
١٨ی نیسانی ٢٠٢٦
فاتیح بیرۆڵ، بەڕێوەبەریی جێبەجێکاریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە، هۆشداری توند دەدات لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و گاز، و رایگەیاند ئەگەر داخستنی گەروی هورمز بەردەوام بێت، سووتەمەنی فڕۆکە لە ئەوروپا لە ماوەی شەش هەفتەدا تەواو دەبێت.
بیرۆڵ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، داخستنی گەروەکەی بە "گەورەترین قەیرانی وزە لە مێژووی جیهاندا" وەسفکرد، ئاماژەی بەوەش دا کە وڵاتانی تازەپێگەیشتوو لە ئەمریکای لاتین، ئەفریقا و ئاسیا زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت، و ئەگەر تا کۆتایی مانگی ئایار گەرووەکە نەکرێتەوە، زۆرێک لە وڵاتان لە قۆناغی هەڵاوسانی بەرزەوە دەچنە ناو قۆناغی داکشان یان سستی ئابووری.
بیرۆڵ ئاماژەی بەوەدا کە رێگەدان بە تێپەڕبوونی 110 کەرەستەی گواستنەوەی نەوت و 15 گواستنەوەی گازی سروشتی بەس نییە، چونکە زیاتر لە 80 بنکەی سەرەکی وزە لە ناوچەکەدا زیانیان بەرکەوتووە و چاککردنەوەیان رەنگە دوو ساڵ بخایەنێت.
بەڕێوەبەریی جێبەجێکاریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە جەختیکردەوە: بەردەوامی داخستنی گەروەکە کاریگەری وێرانکەری لەسەر گەشەی ئابووریی جیهان دەبێت و ئاستی هەڵاوسان بەرزتر دەکاتەوە.


