وەزارەتی کارەبا ئاگاداری هاووڵاتیان دەکات کە ئێستا دەتوانن لە رێگەی ئی-پسوڵە پارەی کارەبا بدەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاندووە: وەزارەتی کارەبا بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەینێت کە پارەدانی کارەبا دووبارە بەردەستە و سەکۆی ئی-پسووڵە دەگرێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەدێت کە زانیارییەکانی هاوبەشانی نوێ گواسترانەوە سیستەمی نوێی پسوولەکردن.

لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە: سیستمی نوێی پسوڵەکردنی تایبەت بەوەزارەتی کارەبا بەشێکە لە پڕۆژەی روناکی و ئامانج لێی بریتییە لە باشترکردنی خزمەتگوزاری و پڕۆسەی پسوولەکردنە لەڕێگەی سیستەمێکی یەکخراو