وەزارەتی دارایی: رۆژی یەکشەممە دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت
محەمەد رزگار
٩ی نیسانی ٢٠٢٦
تەمویلی موچەی مانگی سێ خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم و رۆژی یەکشەممە دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بڕی 957 ملیار دینار و 122 ملیۆن دینار وەک شایستەی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئازار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی پارەکە لە کۆتایی دەوامی رەسمی بانکی ناوەندی عیراق داخڵی سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان بووە، وەرگرتنی پارە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق دەکەوێتە رۆژی یەک شەممەو راستەوخۆ هەمان رۆژ دوای وەرگرتنی پارەکە دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت.


